Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: لایەنەکانی جەنگی یەمەن پابەندن بە ئاگربەستەوە


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث وتی لایەنەکانی جەنگی یەمەن بەشێوەیەکی زۆر پابەندن بەو ئاگربەستەوە کە مانگی ڕابردوو ڕێکەوتوون لەسەری، بەڵام بابەتەکە پێویستی بە پیشڕەوییەکی جەوهەری هەیە پێش ئەوەی دانوستانی زیاتر بکرێت سەبارەت بە کۆتایی هێنانی جەنگ.

مارتن گریفیث بە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی وت چاوم بە ڕابەرانی هەردوولای جەنگی یەمەن کەوتووە و هەردوولا سووربوونی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بڕۆن.

گریفیث وتی " دڵخۆشم کە بڵێم هەردوولا بەشێوەیەکی زۆر پابەندن بەو ئاگربەستەوە کە لە ستۆکهۆڵم ڕێکەوتین لەسەری، لەو کاتەوە پێکدادانەکان بەڕێژەیەکی زۆر کەم بوونەتەوە."

وتیشی هێشتا هەندێک کردەوەی توندوتیژی هەیە بەڵام لە چاو پێشوودا زۆر کەمترە.

گریفیث وتی هەردوولا سوورن لەسەر ئەوەی بەرەو پێشەوە بڕۆن سەبارەت بە حودەیدە و ئێمەش ئەوەمان دەوێت پێش ئەوەی دانوستانی دیکە ئەنجام بدەین.

وتیشی " هیوام هەیە خولێکی نوێی دانوستان لە داهاتووییەکی نزیکدا ئەنجام بدەین و لەگەڵ هەردوولادا کاردەکەم بۆ ئەوەی بەزووترین کات ڕێکی بخەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG