Accessibility links

لە یەمەن گەشتە ئاسمانییەکان ڕادەگیرێن


هێڵی ئاسمانی نیشتمانی وڵاتی یەمەن تەواوی گەشتە ئاسمانیەکانی ڕاگرتووە لە دوو فڕۆکەخانەکەی وڵاتەکەدا.

ئەم بڕیارەش دووابەدوای ڕاگەیاندنەکەی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بوو بۆ داخستنی سنوری زەمینی و ئاسمانی و دەریایی.

عەرەبستانی سعودیە لە شەڕێکی قورسدایە لەگەڵ حوثییەکانی یەمەندا و ئەم هەنگاوەشی بۆ توندکردنی ئەو گەمارۆیانەی ڕیاز سەپاندونی دووابەدوای هێرشە موشەکیە باڵستیکییەکەی حوثییەکان بوو بۆ سەر فڕۆکەخانەیەکی نێونەتەوەیی لە دەرەوەی پایتەختی عەرەبستانی سعودیە. ڕیاز بە بەکارهێنانی موشەکێکی بەرگری توانی شکست بەو هێرشەی حوثییەکان بێنێت.

حوثییەکان لە چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەک موشەکیان گرتۆتە عەرەبستانی سعودیە بەڵام پێدەچێت هێرشە موشەکیەکەی ڕۆژی شەممە لە هەموویان زیاتر چووبێتە ناو قوڵایی خاکی عەرەبستانی سعودیەوە.

هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە لۆمەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە بۆ ئەو هێرشە و دەشڵێت دەشێت وەک بڕیاردان لە شەڕ لێی بڕوانرێت .

تاران پشتیوانی لە حوثییەکان دەکات بەڵام نکوڵی دەکات لەوەی کۆمەکی لەشکریانەیان بکات و دەشڵێت هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشە موشەکییەی ڕۆژی شەممەوە نییە.

حوثییەکان دەڵێن ئەو موشەکە کە ناویان لێناوە گڕکانی هەمەجۆر خۆیان دروستیان کردووە.

XS
SM
MD
LG