Accessibility links

بەهۆی هێرشێکەوە بۆ سەر کەمپێکی پەنابەران لە یەمەن 8 کەس کوژرن


نەتەوە یەکگرتووەکان وتی بەهۆی بۆردومانێکەوە کە کەمپێکی پەنابەرانی پێکا لە پارێزگای حیجە لە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن 8 هاوڵاتی مەدەنی کوژران و 30 کەسی دیکە برینداربوون، ئەمەش لەنێوەندی ترسی ئەوەدا کە ئاگربەستەکە شکست بهێنێت کە مانگی ڕابردوو هەردوو لایەنی جەنگی یەمەن ڕێکەوتن لەسەری.

ڕێکخەری کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن لیز گراندی وتی " لایەنەکانی جەنگی یەمەن پابەندن بەوەی چی لە توانایاندا هەبێت بیکەن بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی. ئەوانەی ماڵەکانیان بەجێهێشتووە و هاتوونەتە کەمپەکانی پەنابەرانەوە زۆر شتیان لە دەستداوە. قەت ناتوانرێت بیانوو بۆ هێرشێکی لەوشێوە بهێنرێتەوە."

بەڵام لە بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا نەهاتووە سەرچاوەی بۆردومانەکە کوێ بووە.

جێی ئاماژەیە لە دانوستانەکانی ئاشتی یەمەندا لە سوید هەردوولای جەنگی یەمەن ڕێکەوتن لەسەر وەستاندنی شەڕ لە شاری حودەیدە و گۆڕینەوەی دیلەکان لە نێوانیاندا. ئەم ڕێکەوتنەش هەنگاوێک بوو بۆ دروستکردنی متمانە لەنێوانیاندا و ڕێگە خۆشکردنێک بوو بۆ دانوستانێکی سیاسیی فراوانتر بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوخۆی یەمەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG