له شه‌شه‌م ڕۆژی خۆپیشاندانه‌کانی دژ به حکومه‌ت له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ندا به سه‌دان لایه‌نگری حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به تێڵاو خه‌نجه‌ره‌وه که‌وتنه گیانی خوێندکاره خۆپیشانده‌ره‌کانه‌وه و له به‌رامبه‌ردا خوێندکارانیش به‌ردبارانیان کردن.
ئه‌مڕۆ له ئاکامی شه‌ڕ و پێکدادان به‌لایه‌نی که‌م 4 که‌س برینداربوون له ده‌مێکدا به سه‌دان خوێندکاری زانکۆی سه‌نعا به‌ره‌و ناوه‌ندی شار به‌ڕێکه‌وتبوون.
هێزه‌کانی پۆلیسی یه‌مه‌ن له هه‌وڵی جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا بوون له ڕێگه‌ی به‌ربه‌ستکردنی ده‌رچوونی خوێندکاران له زانکۆی سه‌نعا و له ڕێگه‌ی ته‌قه‌کردن به ئاساماندا. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌م هه‌وڵانه شه‌ڕ و پێکدادان په‌ره‌ی سه‌ند.
خۆپیشانده‌ران به‌ڵێنیان دا له خۆپیشاندانه‌کانیاندا به‌رده‌وامبن له پێناو ڕوخاندنی سه‌رۆکی تاکڕه‌وی وڵات عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح.
له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوودا خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به خۆپیشاندانی ڕۆژانه‌ی دژ به سه‌رۆک ساڵح کردبوو، له سایه‌ی ڕاپه‌ڕینی 18 ڕۆژه‌ی میسره‌وه که تیایدا سه‌رۆکی سته‌مکاری وڵاته‌که له کۆتاییدا وازی له ده‌سه‌ڵات هێنا.
به‌ڵام لایه‌نگرانی سه‌رۆک ساڵح ڕۆژانه به‌ره‌وڕووی بزافکارانی ئۆپۆزسیۆن ده‌بنه‌وه ئه‌و کاره‌ی که بووه به مایه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و پێکدادان.