Accessibility links

لایەنەکانی جەنگی یەمەن ڕێکدەکەون لەسەر گۆڕینەوەی دیلەکان


هەردوو لایەنی جەنگی یەمەن لە دەستپێکی دانوستانەکانی ئاشتیدا لە سوید ڕێکەوتن لەسەر ئازادکردنی هەزاران دیلی جەنگ، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ یەمەن وتی ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ دانوستانەکان.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سوید وتی تەنها کۆکردنەوەی هەردوو شاندی یەمەنی لە سوید بە هەنگاوێکی گرنگ هەژمار دەکرێت.

جەنگی یەمەن بۆتە هۆی کوژرانی دەیان هەزاران هاوڵاتی و خراپترین قەیرانی مرۆیی لە مێژوودا دروست کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە ساڵی 2015 دا هاتە ناو جەنگی یەمەنەوە و ڕووبەڕووی حوثییەکانی سەر بە یەمەن بووەوە.

لە ساڵی 2016 ەوە هیچ دانوستانێکی ئاشتی لەسەر یەمەن ئەنجام نەدراو و دوایین دانوستانیش شکستی هێنا بەهۆی ئەوەوە کە شاندی حوثییەکان ئامادەی دانوستانەکان نەبوون.

گریفیث وتی گۆڕینەوەی دیلەکان کە لە دەستپێکی دانوستانەکاندا هەردوولا ڕێکەوتن لەسەری ڕێگە بەوە دەدات هەزاران خێزان یەکبگرنەوە. لیژنەی نێودەوڵەتی سەر بە خاچی سووریش وتی بەلایەنی کەمەوە پێنج هەزار دیل ئازاد دەکرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG