Accessibility links

قاچاخچیان نزیکەی 180 کۆچبەری نایاسایی ناچاردەکەن خۆیان هەڵبدنە ناو ئاوی دەریاوە

  • VOA News

ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان IOM دەڵێت قاچاخچیان نزیکەی 180 کۆچبەری نایاسایی ئەثیوپی و سۆماڵیان ناچارکردووە لە نزیک کەنارەکانی یەمەن لە ناو بەلەمەوە خۆیان هەڵبدەنە ناو ئاوی دەریاوە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت ڕووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە بووە و تەرمی 5 لەو قوربانیانە دۆزراونەتەوە و هێشتا 50 کۆچبەریان بێ سەروشوێنن.

بەپـێی ڕێکخراوەکە ئەمە دووەم جارە قاچخچیان تاوانی وەها گەورە بکەن، دەڵێت ڕۆژی چوارشەممەش لە بەلەمێـکی دیکە زیاتر لە 120 کۆچبەری دیکە لە نزیک کەنارەکانی ناوچەی شەبوەی یەمەن ناچارکراون ئەوانیش خۆیان هەڵبدنە ناو ئاوەوە و لە ئاکامدا 29 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و پاشان لەلایەن ڕزگاربووەکانەوە بە خاک سـپێردراون. هەروەها هێشتا 22 کۆچبەریان بێ سەروشوێنن.

دەشڵێن زۆربەی قوربانیـیەکان گەنج و مێرمنداڵن و مامناوەندی تەمنیان 16 ساڵە.

لوران دی بۆێک بەرپـرسی ڕێکخراوەکە لە یەمەن گوتی تاوانەکە دایچڵەکاندووە و جێی نیگەرانیـیەکی گەورەیە.

XS
SM
MD
LG