جێمی مه‌ک گۆلدڕێک پێنچ شه‌مه گوتی که ئه‌وانه‌ی کوژران لانی که‌م 54 که‌سیان له ئه‌و هێرشه‌ی ئاسمانی بۆ سه‌ر فرۆشگایه‌ک له ته‌یز بوون، و 14 که‌سیشیان له هێرشێکی هه‌وایی بۆ سه‌ر مه‌زرایه‌ک له هه‌ریمی حوده‌یده دا کوژران که هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک بوون.
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و جۆره ڕووداوانه "به گرنگ نه‌گرتنی به ته‌واوی ژیانی مرۆڤه که هه‌موو پارته‌کان، له نێویان دا هیزی هاوپه‌یمانان به پێشه‌نگی سعودی، هه‌روا له ئه‌و شه‌ڕه بێ مانایه‌دا ده‌یخه‌نه ڕوو."
هاوبه‌ندییه‌که له وه‌تا مارسی 2015ه‌وه له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوانی شیعه، که ئێران پشتیوانیانه، شه‌ڕ ده‌کات. ئه‌و شه‌ره زیاتر له 10،000 که‌س تێیدا کوژراوه، 3 ملیۆن که‌س ئاواره بوونه، زیانێکی زۆر به ناوه‌نده‌کانی خزمه‌تگوزاری بۆ ژیان گه‌یاندوه و وڵاته‌که‌ی تا سه‌ر لێواری ئه‌وپه‌ڕی برسیه‌تی بردووه.