Accessibility links

حوسییەکان 153دیل ئازاد دەکەن


کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند حوسییەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە بە یارمەتی خاچی سوور 153 دیلیان ئازاد کردووە.

ناوی دیلەکان ئاشکرا نەکراون، بەڵام خاچی سوور وتی دیلەکان بەردەوام لەلایەن کۆمیتەکەوە لە سەنعای پایتەخت سەردان کراون.

کۆمیتەی حوسییەکان بۆ کاروباری دیلەکان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی دیلە ئازادکراوەکان بەساڵاچوو و برینداریشییان تێدایە و بە هۆکاری مرۆیی ئازاد کراون.

هیچ ئاماژەیەک نیە لەسەر ئەوەی هیچ کام لە کارمەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئازاد کرابێتن، ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی حەوت کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگیرکراون. ساڵی ڕابردووش 11 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەسەرکران.

حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت زۆربەی یەمەنییان کۆنتڕۆڵ کردووە، بە سەنعای پایتەختیشەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG