Accessibility links

سەرچاوەکان: وەزیری دەرەوەی یەمەن دەست لەکاردەکێشێتەوە


وەزیری دەرەوەی یەمەن خالید یەمانی

دوو سەرچاوەی وەزارەتی دەرەوەی یەمەن وتیان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە خالید یەمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کردووە دوای دەرکەوتنی ناکۆکی لەنێو حکومەتەکەی یەمەندا سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردنی حکومەتەکە لەگەڵ هەوڵەکانی ئاشتی یەمەندا بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

یەمانی کە مانگی پێنجی ساڵی 2018 بووە وەزیری دەرەوەی یەمەن وتی دەست لەکارەکەی دەکێشێتەوە دوای ئەوەی هەندێک لە کاربەدەستانی حکومەتەکەی سەرۆکی یەمەن عەبدول ڕەبە مەنسور هادی وتیان یەمانی هەڵەی کردووە لەوەی ڕەخنەی لە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث نەگرتووە سەبارەت بە چۆنێتی ڕاپەڕاندنی کارەکانی.

دەست لەکارکێشانەوەکە پێویستی بە پەسەندکردنی هادی هەیە کە لە نامەیەکیدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سكاڵای کردووە سەبارەت بەوەی گریفیث شەرعیەت دەدات بە حوثییەکانی یەمەن کە دژی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە دەجەنگن.

یەکێک لە سەرچاوەکان وتی " یەمانی پێشبینی لەکارلابردنەکەی دەکرد بۆیە پێش ئەوەی ئەوە ڕووبدات خۆی دەستی لەکارکێشایەوە."

لە نامەکەیدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هادی وتی گریفیث شکستی هێناوە لە سەرپەرشتی کردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست بەشێوەیەکی گونجاو و کشانەوەی هێزەکان لە حودەیدەی یەمەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG