بەرپرسانی ناوخۆی یەمەن وتیان باران بارینێکی زۆر لە شاری موکالای باشووری یەمەن بووە هۆی کەوتنەوەی لافاو و گیان لەدەستدانی گەنجێک.
لافاوەکە لە ئازارەکانی یەمەنی زیاتر کرد کە یەکێکە لە هەژارترین وڵاتی جیهان و ماوەی حەوت ساڵە ڕووبەڕووی جەنگ بۆتەوە.
بەرپرسێکی یەمەن وتی بارانەکە بووە هۆی کەوتنەوەی لافاو و شەقامەکانی شاری موکالای داپۆشی، زیانی بە دوکان و ماڵەکان گەیاند و ستوونی هێڵەکانی کارەبای خست.
وتی " لافاوەکە لانی کەم 10 ئوتومبێلی بردووە و کۆمەڵێک خانووش زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات گەنجێکیش کارەبا لێیداوە و گیانی لەدەستدا."
جێی ئاماژەیە ساڵانە لە یەمەن بەهۆی لافاوەوە دەیان کەس گیان لەدەستدەدەن.
لە سەدا 80 ی دانیشتوانە 30 ملیۆنیەکەی یەمەن پشتیان بە یارمەتیە مرۆییەکان بەستووە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت یەمەن ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی مرۆیی بۆتەوە لە جیهاندا.
سەرچاوە/ فرانس پرێس