Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕەوشی یەمەن بەخێرایی خراپتر دەبێت


ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن وتی لەدوای شکستهێنانی دانوستانەکانی ئاشتیەوە بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێبوونەوەی پێکدادانەکان لە شاری حەدیدە، ڕەوشی مرۆیی یەمەن زۆر بەخێرایی خراپتر دەبێت.

ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن لیز گراندی لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەم ڕۆژانەی دواییدا ڕەوشەکە خراپتر بووە. خێزانەکان هەست بە ترس دەکەن لە بۆردومانەکان و هێرشە ئاسمانییەکان."

وتیشی " کۆگاکانی خۆراکی حەدیدە خۆراکی ملیۆنان خەڵک دابین دەکەن. هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەین سەبارەت بە کۆگاکانی دەریای ناوەڕاست کە لە ئێستادا 45 هەزار تەن خۆراکی تێدایە و بەشی 3.5 ملیۆن هاوڵاتی دەکات بۆ ماوەی مانگێک. ئەگەر ئەو کۆگایانە لەناوببرێن یاخوود لەکارەکانیان بوەستن ئەوا دەبێتە هۆی کارەساتێکی مرۆیی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG