له هێرشێـکدا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلێـکی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن یه‌ک که‌سی ناو ئۆتۆمبیله‌که و چه‌ند که‌سێـکی ڕێبورایش برینداربوون. له لایه‌کی دیکه پاسه‌وانێـکی ئاسایش ته‌قه‌ی له فه‌ره‌نسـیـیه‌ک کردووه و کوشتوویه‌تی.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره ئیلیزابێث ئارۆت ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان سمکۆ عه‌زیز به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
به‌رپـرسـانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن گولـله‌ی ئارپیجیـیه‌ک له نزیک ئۆتۆمبیلێـک که 5 کارمه‌ندی له نێودا بوو و به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانی ده‌ڕۆیشت ته‌قیوه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بریکاری سه‌رۆکی گرووپی نێردراو له نێو سه‌رنشینانی ئۆتۆمبیله‌که‌دا بوو، به‌ڵام سه‌لامه‌ت و بێ زیان بووه. ده‌شڵێن ماشێنه‌که پارچه‌ی گولـله ئارپـیجیـیه‌که‌ی به‌رکه‌وتووه.
گه‌واهیده‌رێـک به ناوی عه‌لی موسعد ده‌گێڕێته‌وه، ده‌ڵێت جانتایه‌کم دۆزیوه‌ته‌وه و پاش ماوه‌ی که‌ره‌سـته‌ی ئارپـیجی له نێودا بووه.
عه‌لی موسعد: " من 2 پـیاوم به به‌رگی میلـلیه‌وه بینی و ده‌موچاویان نه‌به‌ستبوو و له شوێنی ڕووداوه‌که هه‌ڵده‌هاتن."
هه‌رچه‌نده هیچ لایه‌نێـک ده‌سـتبه‌جێ به‌رپـرسیارێتی ئه‌نجامدانی کاره‌که‌ی ڕانه‌گه‌یاند، به‌ڵام هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌و هۆشیاریانه دێت که په‌یوه‌ستن به شیانی هێرشکردن له لایه‌ن گرووپی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی.
هاوکات به‌رپـرسانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن له هێرشی دووه‌مدا پاسه‌وانێـکی ئاسایشی له بنکه‌یه‌کی بیانی له نزیک سه‌نعای پایته‌خته‌وه ده‌سـتڕێژی کردووه و کارمه‌ندێـکی فه‌ره‌نسی کوشـتووه.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن دواتر پاسه‌وانه چه‌کداره‌که چه‌ک ده‌کرێت و ده‌سـتگیرکرا. به‌ڵام هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر هۆکاری هانده‌ری ئه‌م هێرشه نه‌درکێنراوه.
وێڕای هاوکاری دارایی نێونه‌ته‌وه‌یی و یارمه‌تی له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام حکومه‌تی یه‌مه‌ن له کۆشـه‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده‌یه له نیمچه‌ی دورگه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بیدا.
هه‌روه‌ها زۆر ناوچه‌ی یه‌مه‌ن له ژێر کۆنتڕۆڵی حکومه‌تی یه‌مه‌نیدا نین و میلیشـیاکان په‌ناگه‌ی سه‌لامه‌تیان له نێو ڕابه‌رانی خێڵه‌کیدا به‌ده‌سـتهێناوه، ئه‌و ڕابه‌رانه‌ی دڵسۆزی و ئه‌مه‌کداریان بۆ حکومه‌تی سه‌نعا له گۆڕاندایه.