ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت گومانیان له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح هه‌یه ئه‌وه‌ی تیایدا گوتبووی ئاماده‌یه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرێت.
گوته‌بێژی ئۆپـۆزسیۆن محه‌مه‌د ئه‌لسه‌بری گوتویه‌تی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ته‌نها قسه‌یه بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه کۆبـبێته‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه شـکسـتخواردوانه‌ی دراون بۆ قایل پـێـکردنی سه‌رۆک سـاڵح بۆ مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنێـک به مه‌به‌سـتی ده‌سـتبه‌رداربوونی له ده‌سه‌ڵات.
ئه‌لسه‌بری گوتی ئه‌وا چوار مانگ به‌سه‌رچوو به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح گوتبووی ئه‌و به پـێشـنیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو قایل بووه. سه‌بری گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و به ڕاسـتیـیه‌تی با ده‌ستبه‌جێ وازبهێنێت.
له‌وه‌تای مانگی چواره‌وه عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له سێ بۆنه‌دا وه‌ها خۆی نیشـان دابوو که‌وا نزیکه له‌وه‌ی واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت، هه‌موو جارێـکیش به‌ر له‌وه‌ی بگاته سه‌ر مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنه‌که پاشگه‌زبووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه پـلانی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو داوا له سه‌رۆک سـاڵح ده‌کات ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بۆ جێـگرێـکی ببێت و ڕێـگه به هاوپه‌یمانیـیه‌ک بدات حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی پـێـکبهێنن.
خانم ته‌وکول کرمان ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی وه‌رگرت، ڕۆژی شه‌ممه گوتی چالاکوانانی دژه حکومه‌ت بڕوا ناکه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.