هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵێـک خۆپـیشـانده‌ری دژه حکومه‌ت و ژماره‌یه‌ک مامۆسـتای مانگرتوو کردووه و له ئاکامدا 2 که‌سیان کوشـتووه و چه‌ند که‌سێـکی دیکه‌شیان بریندارکردووه.
گه‌واهیده‌ران و کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی گوتیان زوویه‌کی ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش خۆیان کردوو به ناو شـاری ته‌عزدا بۆ کۆتایی‌هێنان به خۆپـیشـاندانێـک که شه‌قامی سه‌ره‌کی شـاره‌که‌ی گرتبوو. به لایه‌نی که‌م 3 که‌س به سه‌ختی برینداربوون. مامۆسـتایانی به‌شـدار له خۆپـیشـاندانه‌که هه‌روه‌ها داوای موچه‌ی زیاتریان ده‌کرد.
شایانی باسه له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کان له مانگی یه‌که‌وه له یه‌مه‌ن ده‌سـتیپـێکردووه زیاتر له 140 که‌س کوژراون.
خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت داوا له سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌که‌ن ده‌ستبه‌جێ واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابێت.
نه‌خشه‌یه‌کی وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌ب بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی سیاسی یه‌مه‌ن له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا گرفتی هاتۆته به‌رده‌م. نه‌خشه‌که داوای له سه‌رۆکی یه‌مه‌ن کردووه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی بۆ جێـگرێـکی بگوێزێته‌وه و پاشان له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ده‌ست له کاربکێشێته‌وه. هه‌روه‌ها نه‌خشه‌که داوای دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی یه‌کگرتوو ده‌کات که ژماره‌یه‌کیان ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆن بن.