سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح شه‌وی پـێـنجشه‌ممه یه‌که‌م وتاری ته‌له‌فیزیۆنی خۆی پـێشـکه‌شکرد له‌وه‌تای له مانگی ڕابردووه‌وه براوه بۆ عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و برینانه‌ی له میانه‌ی هێرشێـکی بۆمبیدا بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعای پایته‌خت دووچاری بوو.
له‌و وتاره ڤیدیۆیـیه تۆمارکراوه‌دا، عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح گوتی ئه‌و به‌هۆی هێرشه‌که‌وه سووتاوه و له‌وه‌تای له عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌یه زیاتر له 8 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه. له ڤیدیۆکه‌دا زۆر به ڕوونی سووتاویـیه‌کانی ده‌موچاوی دیاربوون و هه‌ردوو ده‌سـتی برینپـێچکرابوون.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن له میانه‌ی وتاره‌که‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌کی نه‌دا به‌وه‌ی نیازی هه‌بێت ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پـێـنج مانگه نزیکه‌ی ڕۆژانه خۆپـیشـاندانی دژه حوکمڕانیـیه‌که‌ی سـازده‌کرێت و گوشاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌سه‌ره.
ڕه‌خنه‌ی له نه‌یارانی گرت و گوتی ئه‌وان به هه‌ڵه له دیموکراسی تێـگه‌یشـتوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا پـشـتیوانی له سـازدانی دیالۆگ له نێوان لایه‌نه سـیاسـیه جیاوازه‌کانی یه‌مه‌ندا ده‌کات و هه‌روه‌ها پـێشـوازی له هاوبه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات کرد به گوته‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی ده‌سـتوردا.
هیچ باسی له‌وه نه‌کرد که‌ی بۆ یه‌مه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سه‌رۆکی یه‌مه‌ن له‌وه‌تای بۆ عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ڕۆیشـتووه ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی بۆ عه‌بد ڕه‌بۆ مه‌نسور هادی جێـگری گواسـتۆته‌وه.