سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵـڵا سـاڵح برینداربووه به‌هۆی تۆپـبارانکردنێـک بۆ باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعای پایته‌خت.
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن به‌ڕێز سـاڵح پاش ماوه‌یه‌کی کورت وتارێـک پـێشـکه‌ش ده‌کات. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه پاش ئه‌وه هات که که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی ئۆپـۆزسیۆن ڕایگه‌یاند که‌وا عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له ڕووداوێـکدا کوژراوه.
هه‌روه‌ها چه‌ند کاربه‌ده‌سـتێـکی دیکه‌ی باڵای حکومه‌تی یه‌مه‌ن له‌و هێرشه‌دا برینداربوون، له‌وانه سه‌رۆک وه‌زیر عه‌لی محه‌مه‌د موجهوهر. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت تۆپـبارانه‌که هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی کوژرانی 4 ئه‌فسه‌ری پاسه‌وانانی کۆماری.
میدیاکانی ڕۆژئاوا له هه‌واڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه وهریانکردووه که‌وا عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له مزگه‌وتی نێو کۆمه‌ڵی باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له نوێژدا بووه کاتێـک چه‌ند ڕۆکێتێـک گیراوه‌ته شوێنه‌که.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کان له نێوان هێزه‌کانی سه‌رۆک سـاڵح و لایه‌نگرانی ڕێبه‌رێـکی خێڵه‌کی ئۆپـۆزسیۆن شێخ سـادق ئه‌لئه‌حمه‌ر په‌ره‌ی سه‌ند پاش ئه‌وه‌ی باره‌گایه‌کی که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی ئۆپـۆزسیۆن له سه‌نعای پایته‌خت وێرانبوو.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان شه‌ڕه‌که گه‌ڕه‌کی دیکه‌ی له سه‌نعای پایته‌خت گرتۆته‌وه و چه‌کدارانی سه‌ر به خێـڵی ئه‌لئه‌حمه‌ر به‌ره‌و شـاره‌که ده‌چن تاوه‌کو به‌شـداری له شه‌ڕه‌کاندا بکه‌ن.