له باشوری یه‌مه‌ن شه‌ڕی توند له نێوان هێزه‌کانی له‌شـکر و چه‌کدارانی گومانباری سه‌ر به ئه‌لقاعیده هه‌ڵگیرساوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 30 که‌س.
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن شه‌ڕه‌که به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌سـتیپـێـکرد کاتێـک چه‌کداره‌کان په‌لاماری خاڵێـکی له‌شـکریـیان له ناوچه‌ی مه‌لاحی پارێزگای له‌حج دا. ناوچه‌که له نزیک پارێزگای ئه‌بینه، ئه‌وه‌ی حه‌شارگه‌کانی ئه‌لقاعیده‌ی لێـیه.
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له شه‌ڕه‌که‌دا به لایه‌نی که‌م 17 سه‌رباز کوژراون.
کۆمه‌ڵی ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه به‌رپـرسیارێتی خۆیان له په‌لاماره‌که ڕاگه‌یاند. هه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه پـێشـتر له‌م مانگه‌دا گوتیان به‌رپـرسیارن له تیرۆرکردنی مامۆسـتایه‌کی زمانه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی له شـاری ته‌عزی باشوری وڵاته‌که.