مه‌لایه‌کی توندڕه‌وی ئه‌مه‌ریکایی که له لایه‌ن یه‌مه‌ن و ئه‌مه‌ریکاوه داوای ده‌سـتگیرکردنی بۆ ده‌رچووبوو، وا له یه‌مه‌ن به هێرشێــکی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکایی کوژرا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن ده‌ڵێت ئه‌نوه‌ر ئه‌لعه‌وله‌قی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هێزه‌کانی ئه‌لقاعیده له وڵاته‌که‌دا هه‌بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند میلیتانێـکی دیکه‌ی گومانباردا کوژراون. ورده‌کاری ئه‌وه‌ی له که‌ی و کوێ هێرشه‌که ڕوویداوه هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
حکومه‌تی یه‌مه‌نیش ورده‌کاری له‌سه‌ر کوشتنه‌که نه‌داوه ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی ئهمهریکایییهوه که ناوه‌کانیان ئاشکرا نه‌کراوه پـشـتڕاستکراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌کانی ئاسایش و هه‌روه‌ها خێڵه‌کی له نێو یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ئه‌لعه‌وله‌قی زوویه‌کی ئه‌مڕۆ له هێرشێـکی ئاسـمانیدا کوژرا ئه‌وه‌ی تیایدا کاروانێـکی ئه‌لقاعیده‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا کرایه ئامانج.
به پـێی ڕاپـۆرته‌کان فڕۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی به‌و ئه‌رکه ههستـاوه. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێشـتریش هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی له دژی ئامانجه‌کانی ئه‌لقاعیده له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامداوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌لعه‌وله‌قی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها یه‌مه‌نه‌وه داواکراوبوو له‌سه‌ر ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ری بوون به‌وه‌ی ڕۆڵی له هێرشی تێرۆریستی‌دا هه‌بووبێت، له نێویاندا هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی له سـاڵی 2009 دا. ئه‌و هه‌روه‌ها بڕواده‌کرێت وه‌ک ڕاوێژکارێـک بۆ گومانباری ئه‌نجامده‌ری ته‌قه‌کردنه‌که‌ی نێو بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ته‌کساس کاری کردبێت و هه‌روه‌ها له کوشـتنی پـیاوێـکی فه‌ڕه‌نسی له سـاڵی ڕابردوو له یه‌مه‌ن.
ئه‌لعه‌وله‌قی په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵی ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی بنکه له یه‌مه‌ن هه‌بووه.