سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی ناو عه‌شره‌ته‌کان و هه‌روه‌ها هێزه ئاسایشیـیه‌کان له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت تۆپـبارانی شوێنێـکی دانیشـتوانیان کردووه له باکوری سه‌نعای پایته‌خت و له ئاکامدا 4 که‌سی سیڤیل کوژراون که سیانیان منداڵن.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه گوتوویانه سه‌ربازه لایه‌نگره‌کانی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن تۆپـبارانی به‌نزینخانه‌یه‌کیان له ناوچه‌ی ئه‌ڕحه‌ب کردووه و خه‌ڵکی سیڤیل کوژراون و به لایه‌نی که‌م 12 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئه‌ڕحه‌ب 40 کیلۆمه‌تر له باکوری سه‌نعاوه دوره و بنکه‌ی به‌هێزی پـیاوه خێڵه‌کیـیه‌کانه ئه‌وانه‌ی پـشـتگیری له ئۆپـۆزسیۆنی دژی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شـاری ته‌عزی باشوری وڵاته‌که که‌سێـکی سیڤیل به ته‌قه‌ی سیره‌گران کوژراوه.
ته‌عز یه‌کێـکه له‌و شوێنانه‌ی به‌رده‌وام شه‌ڕی نێوان لایه‌نگرانی سـاڵح و پـیاوانی خێڵه‌کی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆنی لێ‌ڕووده‌دات.