سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ڕۆژی هه‌ینی گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی له پاش چه‌ند مانگێـک له‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ری ته‌ندروسـتی بۆ ده‌کرا و ئێستا گرژیـیه سـیاسـیـیه‌کان له‌و وڵاته له زیادبووندایه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان پـچڕ پـچڕ ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه ده‌هات و ماشێـنه له‌شـکریـیه‌کان به شه‌قامه‌کاندا ده‌سوڕانه‌وه، له‌و ده‌مه‌ی لایه‌نگر و نه‌یارانی به‌ڕێز سـاڵح خۆیان بۆ گردبوونه‌وه له پاش نوێژی هه‌ینی ئاماده ده‌کرد.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن گه‌یشته‌وه وڵاته‌که‌ی له پاش ئه‌وه‌ی 3 مانگی له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه به‌سه‌ربرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و برینانه‌ی دووچاری بوو له ئاکامی هێرشێـک بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعا.
پـشـتیوانکه‌رانی به‌ڕێز سـاڵح ده‌سـتیان به هۆڕن لێـدانی ئۆتۆمبیله‌کانیان کرد و هه‌روه‌ها هوتافیان کێشــا پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی گه‌یشته‌وه پایته‌ختی وڵاته‌که‌ی. چه‌ند کاتژمێرێـک له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی داوای ئاگربه‌سـتێـکی کرد و هه‌روه‌ها وتووێژکردن به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانه سیاسـیه‌ی وڵاته‌که‌ی تێیکه‌وتووه. به‌ڕێز سـاڵح قایل نه‌بووه به‌و ڕێـکهوتنانهی پـێشـوو که تیایاندا داوای لێکرابوو واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی پارته سیاسیـیه‌کانی یه‌مه‌ن گوتیان ئه‌وان له‌سه‌ر پـلانێـک کار ده‌که‌ن بۆ ناچارکردنی به‌ڕێز سـاڵح له‌وه‌ی واز له دهسهڵاتبهێنێت.
پـێشـتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، نوێنه‌رانی شه‌ش وڵاته ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو له سه‌نعا له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕهبـبه مه‌نسور هادی کۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـکدا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پـلانێـک که تیایدا داوا له سه‌رۆک سـاڵح ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی ڕاده‌سـتی جێـگرێـکی بکات.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی کۆشـکی سپـی داوای له به‌ڕێز سـاڵح کرد ده‌سـت به گواستنه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی ده‌سه‌ڵات بکات.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ناڕه‌زایـیه‌کان له دژی به‌ڕێز سـاڵح په‌ره‌یان سه‌ند و پـێـکدادانی نێوان لایه‌نگر و نه‌یارانی حکومه‌ت بوونه مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 100 که‌س.