گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کان له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن ڕاگیراون، هاوکاتی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و چه‌کداره خێڵه‌کیـیه‌کان توندتر بوون.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کاره‌کان له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌نعا ڕاگیران له‌و ده‌مه‌ی شه‌ڕه‌کانی لێی نزیـک بووه‌وه.
به هه‌زاران چه‌کداری خێڵه‌کی گوتیان ئه‌وان به‌ره‌و سه‌نعای پایته‌خت ده‌ڕۆن تاوه‌کو له دژی هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌شـداری له شه‌ڕه‌کاندا بکه‌ن.
هه‌واڵیش هه‌یه هێزه‌کانی حکومه‌ت تۆپـبارانی شوێنی لایه‌نگرانی سه‌رۆک خێڵ شێخ سـادق ئهلئهحمهریان له گه‌ڕه‌کی حه‌سابه‌ی سـهنعا کردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له شه‌وی سێشه‌ممه و ڕۆژی چوارشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 41 که‌س له هه‌ردوولا کوژراون.
له شـاری ته‌عزی باشوری وڵاته‌که، هێزه‌کانی حکومه‌ت ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه، ئه‌وانه‌ی داوای کۆتاییهێنان به حوکمڕانی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌که‌ن. له پـێـکدادانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌و شـاره‌دا به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون.
شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کان له یه‌مه‌ن توندتر بوون له‌وه‌تای ئاگربه‌سـته کورت خایهنهکه هه‌ره‌سی هێنا.