ده‌سه‌ڵاتدارێکی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای پۆلیس کوژرا له دواترین زنجیره‌ی هێره‌شه‌کاندا له باشوری یه‌مه‌ن له میانه‌ی درێژه‌کێشانی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ ڕووخاندنی حوکمڕانی درێژده‌می سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا صاڵح.
ده‌سه‌ڵاداره‌که ڕاشیگه‌یاند هه‌ر له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شاری عه‌ده‌نی که‌نار ده‌ریا به‌لای که‌م 2 که‌س کوژران.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش هێرشێکی ئاسمانی بوو به هۆی کوژرانی 3 میلیتانی گومانبار و برینداربوونی 6 که‌سی دیکه له گوندی شه‌رگه‌ی باشوری یه‌مه‌ندا.
ئه‌م گونده به‌شێکه له‌و هه‌رێمه‌ی یه‌مه‌ن که تیایدا هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته خه‌ریکی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی میلیتانه‌کانی سه‌ر به قاعیده‌وه.
حکومه‌تی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا سـاڵح له هه‌وڵی ڕا‌وه‌دونانی ئه‌و میلیتانه ئیسلامیانه‌دان له مۆڵگه به‌هێزه‌کانی باشوری وڵات‌دا.
پـێشـووتر به‌ڕێز سـاڵح چه‌ند جارێـک نیازی ده‌ربڕیبوو بۆ په‌سه‌ندکردنی پـێشـنیازی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی که‌نداو ئه‌وه‌ی ده‌سـبه‌جێ په‌ناپارێزی قانونی پـێده‌بخشێت ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و ڕاده‌سـتی جێـگره‌که‌ی بکات، به‌ڵام هێشـا سه‌رۆک سـاڵح ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی مۆر نه‌کردووه.