هێزی ده‌ریایی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت توانیویه‌تی هێرشێکی خۆکوژی به به‌لمێکی خێرا بۆ سه‌ر پاپۆڕێکی ڕاگرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێزی ده‌ریایی یه‌مه‌ن گوتی به‌له‌مێکی گومان لێکراو به‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵده‌گرێت دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه له به‌رامبه‌ر که‌ناری یه‌مه‌ن له پارێزگای ئه‌بیه‌نی نائارام به‌خێرایی به‌ره‌و پاپۆڕێکی سه‌ربازیی ده‌ڕۆیشت.
(ڕه‌ویس موجه‌ور) که په‌رپرسێکی سه‌ربازی یه‌مه‌نه گوتی پاپۆڕه سه‌ربازیه‌که ته‌قه‌ی له به‌له‌مه‌که کردووه و نوقمی ئاوی کردووه دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند جارێک بۆ ئاگاداری ته‌قه‌ی به‌سه‌ردا کردبوو.
هیچ لایه‌نێـک به‌رپرسیاریتی هێرشه‌که‌ی نه‌گرته ئه‌ستۆ ، به‌ڵام ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده پێشتر به‌له‌می به‌کارهێناوه بۆ هێرشکردنه سه‌ر پاپۆڕه سه‌ربازیه‌کان.
له مانگی 10 ی ساڵی 2000 دا هێرشی ئه‌لقاعده بۆ سه‌ر پاپۆری سه‌ربازی (ی‌و ئێس ئێس کوول) له به‌نده‌ری عه‌ده‌ن کوژرانی 17 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکای لێکه‌وته‌وه.
هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌ن له پارێزگای ئه‌بیه‌ن له شه‌ڕی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کانی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده که کۆنترۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان کردووه له‌وانه زنجباری پایته‌ختی ناوچه‌که و شاری جه‌عار.