کاربه‌ده‌ستانی ئاسایسی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به که‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌وه له شاری به‌نده‌ری عه‌ده‌ن خۆی به کاروانی ئۆتۆمبيله‌کانی وه‌زیری به‌رگری محه‌مه‌د ناسر ئه‌حمه‌د ته‌قانده‌وه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌لایه‌ن که‌م 10 که‌س برینداربوون، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری زیانی لێ نه‌که‌وتووه.
تا ئێستا هێچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
شایانی باسه سه‌ربازانی یه‌مه‌ن ئه‌وا بۆ چه‌ند مانگێکه شه‌ڕ له دژی به ملیتانه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له باشوری وڵاته‌که ده‌که‌ن.