کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن و پـیاوانی خێڵه‌کی ده‌ڵێن له پارێزگای سه‌عده‌ی باکوری وڵاته‌که، یاخیبووه شیعه‌کان هێرشیان کردۆته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی ئیسلامیـیه سوونه‌کان و به لایه‌نی که‌م 21 که‌سیان کوشـتووه و نزیکه‌ی 50 که‌سی دیکه‌یان بریندارکردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی پارێزگاکه و هه‌روه‌ها دانیشـتوانه‌که‌ی به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی بیانیـیان گوتووه یاخیبووه شیعه‌کانی زه‌یدی که به حوسیـیه‌کان ناسراون شه‌وی شه‌ممه و به‌یانی یه‌کشه‌ممه تۆپـبارانی چه‌ند شوێنێـکی سوونـنهیان له شـارۆچکه‌ی ده‌ماج کردووه، له نێویاندا قوتابخانه‌یه‌ک که له لایه‌ن سوننه سهلهفیـیهکانهوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
جێی ئاماژه پـێکردنه شیعه‌کانی تایفه‌ی زه‌یدی ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر سه‌عده و سه‌له‌فیـیه‌کان وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر خۆیان ده‌بینن. له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو میلیتانه‌کانی هه‌ردوو لا شه‌ڕی یه‌کتریان کردووه. پـیاوانی خێڵه‌کیش هه‌وڵی گه‌یشتن به ئاگربه‌سـتێـک له نێوانیان ده‌ده‌ن.