له ئاکامی توندوتیژیـیه‌کانی شه‌وی ڕابردوو له یه‌مه‌ن به لای که‌م 19 که‌س کوژراون، ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی له لایه‌ن حکومه‌ت و هێزه‌کانی لایه‌نگری ژه‌نه‌ڕاڵی ئۆپـۆزسیۆن ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ڕایانگه‌یاند له نێو قوربانیـیانی شه‌ڕ و پـێـکدادانی شـاره‌کانی سه‌نعا و ته‌عزدا خه‌ڵـکانی سیڤیل و جه‌نگاوه‌رانی خێڵه‌کان و سه‌ربازانی حکومه‌تیان تیادا بووه.
له سه‌نعای پایته‌خت هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کرد، ئه‌وانه‌ی داوای ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحیان ده‌کرد.
هاوکات هێزه‌کانی حکومه‌ت که‌وتنه شه‌ڕی سه‌ربازه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کاندا و به لای که‌م 40 که‌س برینداربوون.
له شـاری ته‌عزی باشوری وڵاتیش له ئاکامی تۆپـبارانکردن له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه 2 که‌س کوژران که یه‌کێـکیان ژن بووه.