به هه‌زاران له هاوڵاتیانی یه‌مه‌نی له سه‌رانسه‌ری شار و شارۆچکه‌کانی وڵات‌دا گردبوونه‌ته‌وه و داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن. هاوکات لایه‌نگرانی سه‌ر به حکومه‌تی یه‌مه‌نی ئه‌وانیش گردبوونه‌وه‌ی خۆیان سـازدا و وینه‌کانی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵایان به‌رزکردبووه‌وه و دا‌واشیان لێکرد ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆکایه‌تی نه‌بێت .
سازدانی گردبوونه‌وه‌کانی لایه‌نگر و ناحه‌زانی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ له چه‌ند شارێکی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدران، له‌وانه له سه‌نعای پایته‌خت و هه‌روه‌ها شاری ته‌عزی باشور وڵات، هاوکات له چه‌ندان شارۆچکهشدا هه‌مان گردبوونه‌وه‌ی هاوشیوه ئه‌نجام دران.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی وا له شانشینی سعودیه زامه‌کانی چاکده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له مانگی 6 ی ئه‌مساڵدا و له ئاکامی هێرشێکی موشه‌که‌ی بۆ سه‌ر کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی بریندار بوو. ناوبراو له هه‌فته‌ی رابردوودا په‌یمانی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌م زووانه‌ی بۆ یه‌مه‌ن دا.