پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی جێـگری سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی سوێندی یاسایی خوارد وه‌ک سه‌رۆکی نوێی یه‌مه‌ن، خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له به‌رده‌م کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له باشوری وڵاته‌که ته‌قاندوه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 26 که‌س کوژراون و 20 که‌سی دیکه برینداربوون له‌و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌وه‌ی له پارێزگای حه‌زره‌مه‌وتی باشوری وڵاته‌که ڕوویدا که نزیکه‌ی 400 کیلۆمه‌تر خوارووی سه‌نعای پایته‌خته‌وه‌یه.
عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی له میانه‌ی وتاره‌که‌یه‌دا وه‌ک سه‌رۆک گوتی وڵاته‌که‌ی له شه‌ڕی ئه‌لقاعیده به‌رده‌وام ده‌بێت و به ئه‌رکێـکی نیشـتیمانی و ئاینی ناوبرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵـکانه‌ی له گوند و شـاره‌کانیان ئاواره بوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌و که‌سـایه‌تیـیه‌یه که ده‌سه‌ڵات و ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌ن به ناوبژیوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو و پـشـتیوانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتن بـبێته سه‌رۆکی وڵات له ماوه‌ی ئه‌و دوو سـاڵی قۆناغی گواستنه‌وه‌یه‌دا که تیایدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سـازده‌کرێت و ده‌ستوری نوێی وڵات داده‌نرێت و پـێـکهاته‌ی له‌شـکر ڕێـکده‌خرێته‌وه. بۆیه له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو خۆی تاکه کاندید بوو و زیاتر له 99 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێنا.