سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و به‌ره‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڕوات تاوه‌کو ڕێـگه به حکومه‌تی کاتی بدات ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بکات.
سـاڵح ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی دوێنێ شه‌ممه ته‌قه‌یان له‌و خۆپـیشـانده‌رانه کرد که داوای دادگایی‌کردنی ده‌که‌ن له‌سه‌ر به‌رپـرسیارێتی له سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی یه‌مه‌ن له میانه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا.
به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ ژماره‌ی کوژراوانی خۆپـیشـاندانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشـتووه‌ته 9 که‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی زیاتر له 200 که‌سی دیکه.
سـاڵح له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئه‌و بۆ چاره‌سه‌ری پـزیشکی بۆ ئه‌مه‌ریکا ناچێت، به‌ڵـکو بۆ دورکه‌وتنه‌وه له چاو و کامێراکان ده‌ڕوات و هه‌روه‌ها ڕێـگه به حکومه‌تی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی بدات به شێوه‌یه‌کی گونجاو ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که بکه‌ن.
پاشـان گوتی ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌ک له ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی و واز له کاری سیاسی ده‌هێنێت و ده‌بێته به‌شێـک له ئۆپـۆزسیۆن.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح که له ئێسـتادا ته‌نها سه‌رۆکی فه‌خری وڵاته‌که‌یه هیچ باسی نه‌کرد که‌ی ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێته‌وه.