له ئاکامی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی کاری توندوتیژی نوێ له یه‌مه‌ن به لای که‌م 5 که‌س له خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت کوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن چه‌کدارانی لایه‌نگری عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی ده‌سـتڕێژیان له خۆپـیشـانده‌ران کرد، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی سه‌ودای گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی له یه‌مه‌ن توڕه و نیگه‌ران بوون و به گوێره‌ی ڕێـکه‌وتنه‌که عه‌لی عه‌بدوڵا سـاڵح لێپـێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا نه‌کرێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ده‌سـتڕێژکردنی ئه‌مڕۆ له خۆپـیشـانده‌رانی توڕه له سه‌نعای پایته‌خت به که‌مترین له ڕۆژێـک بوو دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆکی یه‌مه‌نی و ڕابه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنی وڵات ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی له مێژ چاوه‌ڕوانکراویان مۆرکرد په‌یوه‌ست به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی یه‌مه‌ن بۆ عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی جێـگری سه‌رۆک کۆمار.
هه‌روه‌ها ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی په‌یوه‌ست داوا له حکومه‌تی یه‌مه‌نیش ده‌کات هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی پـێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت.
شـا عه‌بدوڵای سعودی سـتایشی مۆرکردنی سه‌وداکه‌ی کرد له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی مۆرکردنه‌که‌دا که دوێنێ له وڵاتی شـانشینی سعودی به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا و شـا عه‌بدوڵا ده‌ڵێت یه‌مه‌ن لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی له مێژوویدا هه‌ڵدایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له یه‌مه‌ن ئاماژه‌ی هه‌نگاوێـکی به‌ره‌وپێشی گرنگه بۆ هاوڵاتیـیانی یه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها خانم هێله‌ری داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی یه‌مه‌نی کرد خۆیان له کاری توندوتیژی به‌دور ڕابگرن. هاوکات داواشی له به‌رپـرسـانی یه‌مه‌نی کرد له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی متمانه‌پـێـکراو ئه‌نجام بده‌ن.