نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و هه‌فته‌ی داهاتوو تیمێـک ڕه‌وانه‌ی یه‌مه‌ن ده‌کات به مه‌به‌سـتی ڕوانین له مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته.
ڕۆژی هه‌ینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی شـانده‌که له 3 که‌س پـێـکهاتووه و دووشه‌ممه ده‌گه‌نه یه‌مه‌ن و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ له‌وێ ده‌بن بۆ زانینی ڕاسـتیـیه‌کان. گوتیشـیان گرووپه‌که هه‌وڵ ده‌دات ڕه‌وشی ئه‌و وڵاته پـڕ پـشێـویــیه هه‌ڵسه‌نگێنێت له‌و ده‌مه‌ی لایه‌نه نه‌یاره‌کان شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان زۆر جار هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و برینانه‌ی ده‌کرێت که له‌و دوایـیانه‌دا له هێرشێـکی بۆمبیدا بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی یه‌مه‌نی دووچاری بوو. هه‌زاران یه‌مه‌نی له‌م مانگانه‌ی دوایی داوای وازهێنانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحیان له ده‌سه‌ڵات کرد له‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی که به‌ره‌و توندوتیژی گۆڕان. له‌وه‌تای مانگی یه‌که‌وه هێزه‌کانی ئاسایش به لای که‌م 200 که‌سیان کوشـتووه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی بڕیاره شـانده‌که کۆبـبێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌ت و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆن و قوربانیـانی پـێشـێـلکاریـیه‌کانی مافی مرۆڤ. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌که به نیازه سه‌ردانی ناوه‌نده‌کانی ته‌ندروسـتی و زیندانه‌کان بکات.
خانمه گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی کاربه‌ده‌سـتان هیوادارن له کۆتایـیدا کاری ئه‌م تیمه هه‌ندێـک ئامۆژگاری به حکومه‌تی یه‌مه‌نی بدات.