کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن بۆمب ته‌قێنه‌رێکی خۆکوژ 9 سه‌ربازی کوشتووه و20 ی تریشی بریندارکردووه له ده‌ره‌وه‌ی که‌مپێکی له‌شکری له باشوری وڵات.
کاربه‌ده‌ستان لۆمه‌ی ئه‌لقاعیده بۆ هێرشه‌که‌ی یه‌کشه‌ممه له شاری عه‌ده‌ن ده‌که‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن خۆکوژه‌که ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی خۆی ته‌قاندبووه کاتێک کاروانێکی ئۆتۆمۆبیلی له‌شکری ده‌که‌وته ڕێ به‌ره‌و پارێزگای ئه‌بیه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی له‌شکر که شه‌ڕی میلیتانه‌کانی ئه‌لقاعیده ده‌که‌ن.
تا ئێستا که‌س به‌رپرسیارێتی نگرتۆته ئه‌ستۆ. له‌وه‌تای چه‌ند مانگی ڕابردوو که میلیتانه‌کان ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان له ستانی ئه‌بیه‌ن له باشوری وڵات گرتۆته ده‌ست و ڕۆژانه توندوتیژیان لێ ڕوو ده‌دات.