هێزه‌کانی حکومه‌ت ته‌قه‌یان له‌و خۆپـیشـانده‌رانه کردوو که به ڕێـپـێوان به‌ره‌و باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح دهڕۆیشـت، له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژراون و 30 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
گه‌واهیده‌ران و کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ڕێـپـێوانه‌که هێزه‌کانی حکومه‌ت ته‌قه‌یان له‌و ده‌یان هه‌زار که‌سه کردووه که چوار ڕۆژه له شـاری ته‌عزی باشوری وڵاته‌که‌وه ده‌رچوون و ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌یشـتوونه‌ته سه‌نعا. جێی ئاماژه پـێـکردنه ته‌عز 270 کیلۆمه‌تر له سه‌نعاوه دوره.
هێزه‌کانی پـۆلیس هه‌روه‌ها گازی فرمێسک ڕێژ و ئاویشیان له دژی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێناوه.
ژماره‌یه‌کی زۆری دانیشـتوانی سه‌نعاش چوونه ڕیزی خۆپـیشـانده‌رانه‌وه، ئه‌وانه‌ی داوا ده‌که‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح دادگایی بکرێت له به‌رامبه‌ر به‌رپـرسیارێتی له کوژرانی سه‌دان چالاکوان که له میانه‌ی 10 مانگی سه‌رکوتکردنی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که.