سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ڕۆژی هه‌ینی گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی و پاش چه‌ند کاتژمێرێـک داوای ئاگربه‌سـتێـکی کرد و هه‌روه‌ها وتووێژکردنیش به مه‌به‌ستی کۆتایی‌هێنان به‌و قه‌یرانه سیاسـیه‌ی وڵاته‌که‌ی تێی‌که‌وتووه.
داواکه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئۆفیسه‌که‌یه‌وه بڵاوکرایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سـاڵح 3 مانگی له عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه به‌سه‌ربرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و برینانه‌ی له ئاکامی هێرشێـک بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعا دووچاری بووبوو.
له به‌یانـنامه‌که‌یدا به‌ڕێز سـاڵح گوتی دیالۆگ تاکه ڕێـگه‌یه بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و قه‌یرانه‌ی له نێوان حکومه‌ته‌که‌ی و نه‌یارانی په‌ره‌ی‌سه‌ندووه. وا بۆ چه‌ندین مانگه خۆپـیشـانده‌ران داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و له‌و نێوه‌دا به سه‌دان که‌س له توندوتیژیـیه‌کاندا کوژراون.
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی پارته سیاسیـیه‌کانی یه‌مه‌ن گوتیان ئه‌وان له‌سه‌ر پـلانێـک کار ده‌که‌ن بۆ ناچارکردنی به‌ڕێز سـاڵح له‌وه‌ی واز له ده‌سه‌ڵات‌بهێنێت.
پـێشـتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، نوێنه‌رانی شه‌ش وڵاته ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو له سه‌نعا له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕه‌بـبه مه‌نسور هادی کۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـکدا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پـلانێـک که تیایدا داوا له سه‌رۆک سـاڵح ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی ڕاده‌سـتی جێـگرێـکی بکات.
له‌وه‌تای مانگی چواره‌وه به‌ڕێز سـاڵح 3 جار به پـلانه‌که قایل بووه، به‌ڵام له هه‌رسێکیاندا به‌ر له‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنێـک له‌و باره‌یه‌وه ئیمزا بکرێت پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.