کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له میانه‌ی نمایشێـکی له‌شـکریدا که‌سێـکی خۆکوژ به جلوبه‌رگی له‌شـکریـیه‌وه له نێوه‌ندی کۆمه‌ڵێـک سه‌ربازدا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م 96 که‌سی کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سه‌نعای پایته‌خت ڕوویدا و هه‌روه‌ها بووه مایه‌ی برینداربوونی زیاتر له 200 که‌سی دیکه. لاشه‌ی سه‌ربازانی کوژراو و بریندار لایه‌کی زه‌وی گۆڕه‌پانه‌که‌ی داپـۆشیبوو.
وه‌زیری به‌رگری یه‌مه‌ن و سه‌رۆکی سـتوونه له‌شـکریـیه‌کان ئاماده‌ی نمایشه‌که بوون، به‌ڵام به‌بێ زیان ڕزگاریان بوو.
سه‌ربازه‌کان نمایشیان ده‌کرد بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ ڕێوڕه‌سمی سـاڵیادی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌مه‌نی باکور و باشور. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه یه‌مه‌ن شوێنی ئه‌لقاعیده‌یه له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب و به یه‌کێـک له لقه هه‌ره مه‌ترسیداره‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه تێرۆرسـتیـیه داده‌نرێت.