په‌رله‌مانی یه‌مه‌ن به فه‌رمی یاسایه‌کی په‌سه‌ندکرد که سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له سـزادان ده‌پارێزێت، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات که له سـاڵی 1978 وه له ده‌سـتی‌دایه.
یاساکه که به ناوبژیوانی وڵاتانی که‌نداو له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتوون، په‌ناپارێزی یاسایی ده‌دات به سه‌رۆک سـاڵح له به‌رامبه‌ر هه‌ر تۆمه‌تێـک ئاڕاسته‌ی بکرێت به‌وه‌ی له ماوه‌ی 33 سـاڵی حوکمڕانیـیه‌که‌ی ئه‌نجامی‌دابن. ئه‌مه به‌شێـکه له‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له مانگی یازده‌دا مۆرکرا به مه‌به‌سـتی کۆتایی‌هێنان به‌و نائارامیـیه سیاسیـیه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه.
ئه‌م به‌خشینی په‌ناپارێزیـیه ناڕه‌زایی چالاکوانانی دیموکراسی لێـکه‌وتۆته‌وه و ده‌ڵێن ده‌بێت سه‌رۆک سـاڵح دادگایی بکرێت له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه توندانه‌ی له به‌رامبه‌ر خۆپـیشـانده‌ران دژه حکومه‌ت پـیاده‌کران و بوونه مایه‌ی کوژرانی سه‌دان که‌س.
یاساکه هه‌روه‌ها نیمچه په‌ناپارێزیـیه‌ک به یارده‌ده‌ره سیاسیـیه‌کانی سه‌رۆکیش ده‌دات، هه‌رچه‌نده له دوایـین سـاتدا هه‌موارکردنی تێداکرا به جۆرێـک هه‌لی لیبووردن که‌م ده‌کاته‌وه.