ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هاوڵاتیانی یه‌مه‌ن به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن بۆ ده‌سـنیشـانکردنی سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که‌یان که ئۆپـۆزسیۆن و هه‌روه‌ها پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتوون.
ئه‌م پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه له چوارچیوه‌ی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه سـازده‌کرێت که به پـشـتیوانی ئه‌مه‌ریکا و ناوبژیوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوه‌وه یه‌مه‌نیـیه‌کان پـێـیگه‌یشـتوون که تیایدا ده‌بێت جێـگری سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی شوێنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح بگرێته‌وه و بـبێته سه‌رۆک.
بنکه‌کانی ده‌نگدان له کاتژمێر 8 ی به‌یانی به کاتی خۆجێی کراونه‌ته‌وه. زیاتر له 10 ملیۆن هاوڵاتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
ئه‌مه به هه‌نگاوێـکی گرنگ داده‌نرێت له نه‌خشه‌ی کۆتایی هێنان به حوکمڕانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح که 33 سـاڵه درێژه‌ی کێشاوه.
زیاتر له 100 هه‌زار که‌س له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیس و له‌شـکر له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا بڵاوکراونه‌ته‌وه بۆ پاراستنی ڕه‌وشی ئاسایش و به‌ڕێوه‌چوونی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که به شێوه‌یه‌کی ئارامانه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له مانگی دووی سـاڵی ڕابردووه یه‌مه‌نیـیه‌کان ده‌سـتیان به ڕاپه‌ڕین له دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک سـاڵح کرد و له مانگی یازده‌ی 2011 عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له ڕیازی پایته‌ختی سعودیـیه ڕێـکه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی مۆرکرد.