کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار به جل‌وبه‌رگی سه‌ربازیـیه‌وه هێرشـیان کردۆته سه‌ر ده‌زگای موخابه‌رات له شـاری عه‌ده‌نی باشوری وڵاته‌که و 11 که‌سیان کوشـتووه و ژماره‌یه‌ک گیراویان ده‌رکردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان به شه‌ڕه تفه‌نگ و ئاڕپـیجی ته‌قاندنه‌وه خۆیان کردووه به ناو باڵه‌خانه‌ی ده‌زگای موخابه‌راته‌که.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌رمی یه‌مه‌ن (سه‌با) ده‌ڵێت 7 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون و هه‌روه‌ها 3 ژن و منداڵێـکیش.
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و چه‌کدارانه سه‌ر به ئه‌لقاعیده بن.