گه‌واهیده‌ران له باشوری یه‌مه‌ن ده‌ڵێن پۆلیس هێرشی که‌رده سه‌ر خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت و چه‌ند که‌سێکی بریندار کرد. خۆپیشانده‌ران به گوله برینداربوون له کاتێکدا له شاری ته‌عز کۆبوبونه‌وه و داوای ده‌رچوونی سه‌رۆکی له‌مێژینه عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵحیان ده‌کرد.
خۆپیشانده‌رانی دژه حوکومه‌ت بۆ ماوه‌ی دوو مانگ زیاتره له یه‌مه‌ن داوای کۆتایی هاتن به ده‌سه‌ڵاتی 32 ساڵه‌ی به‌ڕیز ساڵح ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه کردووه خواستی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵات به هێمنی بگوێزرێته‌وه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌جێ ده‌رچێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پلانی هیه بۆ یه‌که‌م جار له‌و کاته‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌کان ده‌ستی پێکردووه باس له مه‌سه‌له‌ی کێشه‌کانی یه‌مه‌ن بکات.
کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له سه‌ر یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن باڵیۆزی ئه‌ڵمانیاوه پێشنیار کرا. دیپلۆماته‌کان ده‌ڵێن ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ئاماژه‌یه‌کی سیاسی ده‌گه‌ێنێت که نائارامییه‌کانی یه‌مه‌ن جێگای نیه‌گه‌رانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه.