به‌هۆی پـێکدادانی نێوان سه‌ربازانی سه‌ر به سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح و هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌س له سه‌نعای پایته‌ختی وڵاته‌که کوژراون.
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند شه‌ڕه‌که له مه‌یدانی گۆڕانی شاره‌که ده‌ستیپێکرد، که ئه‌و مه‌یدانه بووه به نێوه‌ندی خۆپیشاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت.
به‌لایه‌نی که‌م 6 که‌سیش له ناوچه‌کانی دیکه‌ی شاری سه‌نعا برینداربوون.
ئه‌م پێکدادانه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کرد، له کاتێکدا که خه‌باتکاران ده‌یانگوت ده‌یان هه‌زار که‌س کۆبووبوونه‌وه و داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان ده‌کرد.
سێره‌گران له سه‌ربانه‌کانه‌وه ته‌قه‌یان کرد و به‌لایه‌نی که‌م 4 که‌سیان له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کوشت. هاوکات هێزه‌کانی ئاسایش له شاری ته‌عزی باشوری یه‌مه‌نیش که‌سێکیان کوشت.