له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کرد و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژران و به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروستی و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ته‌قه‌کردن له کاتێکدا ڕوویداوه به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له شاره‌که‌دا ڕێپێوانیان ده‌کرد و داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحیان ده‌کرد. ڕاپۆرته‌کان ده‌ڵێن به‌رپرسانی ئاسایش گولـله‌ی ڕاستی و گازی فرمێسك ڕێژیان بۆ بڵاوه‌پـێکردنی خۆپیشانده‌ران به‌کارهێناوه.
له کاری توندورتیژی دیکه له هێرشێکی ئاسمانی بۆ سه‌ر چه‌کداران له باشوری یه‌مه‌ن، 7 که‌س کوژران که گومان ده‌کرێت ئه‌ندامی ئهلقاعیدهبن، له نێویاندا کوڕی ئه‌نوه‌ر ئه‌لعه‌وله‌قی مه‌لای له دایکبووی ئه‌مه‌ریکا.
ڕابه‌رانی خێڵه‌کی ده‌ڵێن له هێرشێکی ئاسمانی‌دا که گومان ده‌کرێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له پارێزگای (شه‌بوه) ئه‌نجامی دابێت عهبدلڕحمان ئه‌لعه‌وله‌قی له ڕۆژی هه‌ینیدا له‌گه‌ڵ 4 که‌سی دیکه‌ی سه‌ر به خێڵی عه‌وله‌قی کوژراون.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند به‌رپرسی میدایای رێکخراوی ئه‌لقاعده به‌شی یه‌مه‌ن ، له دایکبووی میسر (ئیبراهیم ئه‌لبه‌نا) له هه‌مان هێرشدا کوژراوه.
چه‌ند کاتژمێرێك پاش هێرشه‌که، چه‌کداره گومانباره‌کان له هێرشێکدا به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هێڵی لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی گازی نێوان پارێزگای (مائره‌ب) بۆ به‌نده‌ری (بلحاف) له سه‌ر کاناری ده‌ریای عه‌ره‌بیان ته‌قانده‌وه . به‌رپرسان ده‌ڵین به‌و هۆیه‌وه ڕه‌وانه‌کردنی گاز ڕاگیراوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌نوه‌ر ئه‌لعه‌وله‌قی له هێرشێکی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا له 30 ی مانگی نۆی ڕابڕدوودا کوژرا. ئه‌و له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و یه‌مه‌ن داوکرابوو به گومانی ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بوو له هێرشه تێرۆریستیهکاندا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به گرووپی ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب بنکه له یه‌مه‌ن هه‌بووه.