گه‌واهی ده‌ران له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن سیره‌گران ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌رانی دژه حکومه‌ت کردووه به‌لایه‌نی که‌م 7 که‌سیان بریندارکردووه.
ئه‌و ڕووداوه‌ش ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری ته‌عزی باشوری وڵاته‌که ڕوویدا، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح به‌رپه‌رچی داواکاری ئۆپۆزسیۆنی دایه‌وه بۆ ده‌ست له کاركێشانه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێی.
ئه‌و له سه‌نعای پایته‌ختی وڵاته‌که به پشتیوانانی گوت که هیچ به‌رنامه‌یه‌کی ده‌ست له کاركێشانه‌وه‌ی خێرای له پۆسته‌که‌یدا نییه. به‌ڕێز ساڵح به ئۆپۆزسیۆنیشی ڕاگه‌یاند که چی دی یاری به ئاگر مه‌که‌ن. گوتیشی له‌شکری یه‌مه‌نی پشتیوانی له بێ سه‌روبه‌ری ناکه‌ن.
له کاتێکدا که عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح ئه‌م قسانه‌ی ده‌کرد به هه‌زاران ئۆپۆزسیۆن له پایته‌خت و شوێنه‌کانی تری یه‌مه‌ن خۆپیشاندانیان ساز ده‌دا.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌م سێ که‌س کوژران و ده‌یان که‌سیتر بریندار بوون له کاتێکدا هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆپیشاندران کرد.