عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت ئه‌و هیچ نیازی نیـیه به‌م زووانه ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی به هه‌زاران که‌س له چالاکوانانی دژه حکومه‌ت له سه‌نعای پایته‌خت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گردبوونه‌وه.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ڕۆژی هه‌ینی و له وتارێـکیدا بۆ لایه‌نگرانی خۆی له سه‌نعا نه‌یارانی خۆی به تاوانکار ناوبرد. داواشی له ئۆپـۆزسیۆن کرد چیتر یاری به ئاگر نه‌که‌ن، چونکه له‌شـکری یه‌مه‌ن هه‌روا ده‌سته‌وه‌سـتان ناوه‌ستێت.
لایه‌نی ئۆپـۆزسیۆنیش له کاردانه‌ویان به‌رامبه‌ر وتاره‌که گوتیان سه‌رۆک سـاڵح به‌م قسه‌یه‌ی هان ده‌دات بۆ هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕ له وڵاته‌که‌دا.
هاوکات چالاکوانانی دژه حکومه‌ت له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که گردبوونه‌وه بۆ به‌شـداریکردن له‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی بڕیاریان له‌سه‌ر دا سـازیبکه‌ن له ژێر ناوی " هه‌ینی یه‌کلاکه‌روه" ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له‌سه‌ر زاری گه‌واهیده‌رانه‌وه بڵاویان کرده‌وه که‌وا له خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینیدا به ده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایش به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون و به ده‌یانی دیکه برینداربوون.