هێزه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌ن له یه‌کێـک له شـاره گه‌وره‌کانی وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 11 که‌سی سیڤیلیان کوشتووه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی نێردراوێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌سـتی به هه‌وڵێـک کردووه بۆ هاندانی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح تاوه‌کو ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه سیڤیلانه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی کوژران کاتێـک هێزه‌کانی حکومه‌ت دهسـتیانکردهوه به تۆپـبارانی شـاری ته‌عز که له‌وێ خۆپـیشـانده‌ران داوای وازهێنانی سه‌رۆک سـاڵحیان ده‌کرد.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت له نزیک مه‌یدانی ئازادی، ئه‌و شوێنه‌ی به‌رده‌وام خۆپـیشـاندانی له دژی سه‌رۆک سـاڵحی لێـده‌کرێت ته‌قه‌یان له خه‌ڵکه‌که کردووه. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت شه‌ڕ و پـێـکدادانی خوێناوی له نێوان هێزه‌کانی سه‌ر به سـاڵح و ڕێبه‌رانی خێڵه‌کی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵگیرساوه.
هاوکات له سه‌نعای پایته‌خت به ده‌یان هه‌زار که‌س خۆپـیشـاندانیان سـازکرد. به‌شێـکیان بۆ ده‌ربڕینی پـشـتیوانی خۆیان بۆ عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح و به‌شێـکی دیکه‌یان له دژی.