ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به هێرشی موشه‌کی بۆ سه‌ر بنکه و قه‌ڵایه‌کی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن 8 میلیتانی گومانبار کوژران، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند پـلانێـکی تێرۆرسـتی لقی یه‌مه‌نی ئه‌لقاعیده‌ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه.
دانیشـتوانی ناوچه‌که ده‌ڵێن هێرشه موشهکیـیهکان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کراونه‌ته سه‌ر باشوری شـارۆچکه‌ی جه‌عار که ناوچه‌یه‌که وه‌ک بنکه‌ی ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بدا به‌کاردێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ئاشـکرایان کرد که‌وا پـیلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کیان هه‌ڵوه‌شـاندووه‌ته‌وه که به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا دێت. ده‌ڵێن به نیازبوون ته‌قینه‌وه‌که به ته‌قه‌مه‌نیـیه‌ک بکرێت که له جلی ژێره‌وه‌دا دابنرێت به هاوشێوه‌ی بۆمبه‌که‌ی سـاڵی 2009.
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کانی میدیاکانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و کابرایه‌ی له لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌وه ڕاسپـێردرابوو پـیلانه‌که جێبه‌جێ بکات له ڕاسـتیدا که‌سێـکه کار بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌کات و توانیویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه تێرۆرسـتهوه.
کاربه‌ده‌سـتانی زانیاری ئه‌مه‌ریکا و بیانی ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کانی ڕاده‌سـتی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا کردووه تاوه‌کو شیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه زانیاریشی له‌سه‌ر ڕێبه‌رێـکی ئه‌لقاعیده فه‌هه‌د مه‌حمود ئهلقوسع داوه، ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به هێرشێـکی ئاسـمانی له یه‌مه‌ندا کوژرا.
فه‌هه‌د مه‌حمود ئهلقوسع بڕێاری ده‌سـتگیرکردنی بۆ ده‌رچووبوو له‌سه‌ر ڕۆڵی له‌و هێرشه‌ی له سـاڵی 2000 دا کرایه سه‌ر که‌شـتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایی USS Cole له که‌ناره‌کانی یه‌مه‌نه‌وه. 17 سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا له‌و هێرشه‌دا کوژران.