شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کان له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن له نێوان هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت و نه‌یارانی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح نوێ‌بووونه‌وه و له ئاکامدا به لای که‌م 6 که‌س کوژراون.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌ندێـک که‌س کوژران کاتێـک سێره‌گران ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت کرد.
له‌وه‌تای هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه توندوتیژی له سه‌نعا زیادیکردووه، کاتێـک بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی نه‌وجوانانی یه‌مه‌ن په‌ره‌یان به خۆپـیشــاندانه‌کانیان دا. له‌وه‌تای ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه زیاتر له 85 که‌س کوژراون. زۆربه‌ی توندوتیژیـیه‌کانی ناو سه‌نعا له نێوان سه‌ربازانی حکومه‌ت و هێزه‌کانی سه‌ر به ژه‌نه‌ڕاڵێـکه که له زوویه‌کی ئه‌مسـاڵدا چووه پاڵ ئۆپـۆزسیۆنه‌وه.
شه‌وی سێشه‌ممه ئاگربه‌سـتێـک بۆ ماوه‌یه‌کی کورت به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ڕۆژی چوارشه‌ممه چالاکوانان و گه‌واهده‌ران گوتیان هێزه‌کانی حکومه‌ت به لای که‌م 9 که‌سیان کوشـتووه. هێزه‌کان ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵک کردووه که به‌شـداریان له مه‌راسیمێـکی به‌خاکسـپاردندا کرد و هه‌روه‌ها هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل له مه‌یدانی گۆڕان که شوێنی ئه‌و هه‌زاران که‌سه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێـکه له‌وێ مانیان گرتووه و داوای ده‌ستبه‌رداربوونی سه‌رۆک سـاڵح له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.