ناوبژیوانێـکی وڵاتانی که‌نداو یه‌مه‌نی جێهێشت به‌بێ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به شیانی ڕێـکه‌وتنێـک بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاشـتیـیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته بڵێت. هاوکات تۆپـباران له سه‌نعای پایته‌خت له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لای که‌م 3 که‌س.
ته‌له‌فیزیۆنێـکی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت عه‌بدول له‌تیف ئه‌لزه‌یانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی که‌نداو سه‌نعای جێهێشت پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی کۆبووه‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه شه‌ش وڵاته‌ی که‌نداو ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشـتبووه یه‌مه‌ن له هه‌وڵێـکدا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پـلانێـکی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان که تیایدا داوا له سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی ڕاده‌سـتی جێـگره‌که‌ی بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئاکامی تۆپـباران له سه‌نعا به لای که‌م 3 که‌س کوژراون و 16 ی دیکه برینداربوون. شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کان پاش که‌متر له 24 کاتژمێر له ئاگربه‌ستێـک له نێوان هێزه‌کانی لایه‌نگر و نه‌یارانی حکومه‌ت ههڵگیرسـانهوه.
له‌وه‌تای هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه که بزوتنه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌رانی نه‌وجه‌وانانی یه‌مه‌نی په‌ره‌ی سه‌ندووه زیاتر له 70 که‌س له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادانهکاندا کوژراون. هه‌ندێـک له پـێـکدادانه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌و ده‌مه‌دا بوون که هه‌زاران که‌س بۆ ناشـتنی قوربانیـیه‌کانی ڕۆژی پـێشـوو گردبووبوونه‌وه.