پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له ئاکامی پـێـکدادانی هێزه‌کانی ئاسایش و خۆپـیشـانده‌ران له شـاری سلێمانی و برینداربوونی 50 که‌س که زۆربه‌یان له هێزه‌کانی ئاسایش بوون، وا پـێده‌چێت خۆپـیشـاندانه‌کان به‌ره‌و ئاقارێـکی دیکه بچن.
له‌و باره‌یه‌وه یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت به‌شێـک له خۆپـیشـانده‌رانی به‌ر ده‌رکی سـه‌را که ئێسـتا پـێی ده‌ڵێن مه‌یدانی ئازادی، باوه‌ڕیان به‌وه نه‌ماوه که‌وا به‌و شێوه خۆپـیشـاندانه مۆدێرنه ده‌سه‌ڵات داواکاریـیه‌کانیان جێبه‌جێ بکات. بۆیه ئێسـتا ده‌یانه‌وێت له ڕێـگه‌ی توندوتیژیـیه‌وه فشـار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:26 خوله‌كه.