سه‌ره‌ڕای ماوه‌یه‌ک له بێ ده‌نگی باڵه فڕه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا دیسانه‌وه گونده‌کانی بناری قه‌ندیلیان بۆردومان کرده‌وه و شوانێـک به خه‌ستی برینداربووه و به ده‌یان سه‌ر مه‌ڕیش به‌رکه‌وتوون، جگه له‌وه‌ی زیان به ماڵی گونده‌کان که‌وتووه و به ده‌یان ماڵیش جارێـکی تر ماڵ و حاڵی خۆیان جێـهێشـتووه.
به‌پـێی لێـدوانی به‌رپـرسه ناوخۆیـیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم، شه‌وی ڕابردوو زیاتر له شه‌ش فڕۆکه‌ی جه‌نگی تورکیا ناوچه چیاکانی بناری قه‌ندیلیان بۆردومان کرده‌وه و گونده‌کانی شه‌هید هارون و سووره دێ و کۆنتان و ماره دوو و ڕزگه و به‌ستی گرتۆته‌وه. به‌و هۆکاره‌شه‌وه به ده‌یان خێزان له‌م زسـتانهدا ماڵ و حاڵیان جێـهێشـتووه و جارێـکی تر ئاواره بوونه‌ته‌وه.
ئه‌م بۆردومانه‌ی سوپای تورکیا پاش ئه‌و ده‌نگۆیانه دێن که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن سه‌رکرده‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و په‌که‌که و تورکیا له دانوسـتاندان و گوته‌بێژی که‌جه‌که ڕۆژ وڵات سه‌باره‌ت به‌و دانوسـتاندانه ده‌ڵێت ئه‌و ده‌نگۆیانه هه‌مووی درۆن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:33 خوله‌كه.