له شـاری که‌رکوک عه‌ره‌بی سووننه داوای دروسـتکردنی هێزێـکی چه‌کداری ده‌که‌ن له گه‌ڕه‌که‌کانیان تاوه‌کو ئاسایشی ناوچه‌کانیان بـپارێزن.
ئه‌م داوایه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی که نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی عه‌ره‌بی سووننه‌ی که‌رکوک ده‌کات له به‌یانـنامه‌یه‌کدا هاتووه، به تایبه‌تی دوای ڕوودانی کوشـتنی هاوڵاتیـیه‌کی عه‌ره‌بی و ڕفاندنی که‌سێـکی تریان.
له به‌یانـنامه‌که‌دا داوا ده‌که‌ن حکومه‌تی عێراقی ڕێگه بدات سه‌ربازه‌کانی لیوای که‌رکوک بێنه ناو شه‌قامه‌کان، یاخود فرقه‌یه‌ک له پـۆلیسی ئیتیحادی له به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی که‌رکوک بکرێت بۆ مسۆگه‌رکردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیانی شـاره‌که که ئه‌وه‌ش وه‌ک له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه زیان به هیچ لایه‌نێـک ناگه‌یه‌نێت، یاخود مۆڵه‌ت بدرێت به هاوڵاتیان خۆیان پــڕ چه‌ک بکه‌ن و به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن.
له‌به‌ر خرابوونی ڕه‌وشی ئه‌منی و ئه‌و کارانه‌ش که ڕوو ده‌ده‌ن له ڕفاندن و کوشـتنی له ناکاوی هاوڵاتیان، ئه‌ندامانی گرووپی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک به‌شـداری کۆبوونه‌که‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان نه‌کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:20 خوله‌كه.